X
تبلیغات
تاسه ی دووری









تاسه ی دووری

نیان فاتمی




بانگەواز:

دیمانەی ئەمجارەی ئەنجومەنی مەولەوی کورد لە سەقز بۆ

 شێعری خاتوونی بەڕێز خاتوو " نیان فاتمی " لە

مانگی سەرماوەزدا ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی

٩٢/٩/٢٦ کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ .


شوێن: هۆڵی گشتی ئیڕشادی ئیسلامی شاری سەقز

تکایە وتار و بۆچوونەکانیان بۆم ئیمەیلە بەڕێ بکەن:

mawlawy.kurd@gmail.com

مۆڵەتی ناردنی وتارەکان تا ڕۆژی ٩٢/٩/٢٠ی هەتاوی

تکایە بۆ داگرتنی شێعرەکان بچنە سەر ئەم ئادرەسە:


www.mawlawy.rozhblog.com



+ نوشته شده در چهارشنبه ششم آذر 1392ساعت 9:19 توسط نیان فاتمی |


خۆزگه‌ ده‌م توانی

به‌ روانین

شیعر بته‌قێنمه‌وه‌!!!

له‌، سه‌ر جووقانی وشه‌یێکدا

ده‌نگی کۆتر له‌ زۆڵالی

شه‌قامدا بنووسمه‌وه‌

خه‌ونی ساکاری منداڵان

به‌ باوشێک بهۆنمه‌وه‌

 ئاواته‌ فێداره‌کانمان

به‌ په‌تی ئه‌سرینه‌ کاغه‌زیه‌کان ببه‌سمه‌وه‌...

پێش ئه‌وی ڕۆژ سه‌ر هه‌ڵ گرێ

یا مه‌رگ مرۆڤه‌کان بڕه‌تێنێ!!

با نه‌ترسین له‌ خشپه‌ی سێ به‌ره‌کان و

له‌ ده‌نگی ره‌نگه‌کان و

له‌ هه‌ناسه‌ی به‌ستزمانی

بێ زمانی!!!

به‌ ئیشاره‌ت

خاڵی تراویلکه‌ کۆتایی بێ

نه‌ ئه‌رزمان پێ بزانێ و

نه‌ ته‌نیایی

چه‌تر

به‌ بارانی خه‌ونه‌ کانمانا

هه‌ڵواسێ

 

 



+ نوشته شده در دوشنبه ششم آبان 1392ساعت 0:32 توسط نیان فاتمی |


ئەگەر من و تۆ پێک بگەین

 

سیروان ھەڵ ئەچۆ‌ڕێ

 

ھەڵبجە جارێکی تر نۆقمی خوێن ئەبێ

 

و

ئێران لە نێو دۆزەخی ئەتۆمدا

 

بوریان دەبێ

 

 

 



+ نوشته شده در یکشنبه بیست و چهارم شهریور 1392ساعت 21:53 توسط نیان فاتمی |


ئه‌گه‌ر پرسیاریان کرد

ڕه‌نگی وڵاتی تۆ له‌چی ده‌چێ

بلیێ

شێوه‌ی گێلاسێکی کێوی ئه‌دا

که‌ به‌ده‌م هه‌تاوه‌

 

ئاڵ و بۆڵ ده‌بێ

 

 



+ نوشته شده در شنبه نوزدهم مرداد 1392ساعت 19:6 توسط نیان فاتمی |


پیکه نینت، غونچه ی گوله

ده می به یان به سروه یه ک ده کریته وه

کاتی ده گریت

ئه رخه وانی ده م به یانی

شه ونم گونات راده مووسی و

گه لای بسکت به شانه ی با ده شنیته وه

گه ر ده ته وی

ده ستی گه رمی دلم بگری

یان پیکه نه

یان بوم بگری..!


"ره حیم لوقمانی


+ نوشته شده در جمعه بیست و هشتم تیر 1392ساعت 19:34 توسط نیان فاتمی |


ھه‌ناسه

له ئیواره شیعرێکی

قه‌ره‌باڵغدا،

مل ملانێی

سه‌وز و سوور و دێموکراسی

له ئه‌و په‌ڕی مه‌رزه‌کانی سپیاییدا

پێکێک مه‌مکی ڕه‌نگ هه‌رمێیی

ئه‌نۆشن...

تاریکایی

خۆی ئه‌داته‌ په‌نای شیعرێک

تا له‌ رۆژ ئاوایه‌کی بێ ڕۆژھه‌ڵاتدا

ھه‌ناسه‌ی شاعیرێکی پێس پیازی

بزریکێنێته‌

گوێچکه‌ که‌ڕه‌کانی

پیاوێکی ھه‌زار ساڵه‌

 



+ نوشته شده در شنبه یازدهم خرداد 1392ساعت 23:44 توسط نیان فاتمی |



ئه‌تۆ به‌ردی که‌ گوێ ناده‌ی به‌ ناڵه‌م

                                   نیه‌ رۆحمت! که نابیسی سکاڵه‌م

ده‌لاقه‌ی کرده‌وه ته‌رزه‌ی نیگاهت

                                  له ژێر ته‌رزه‌ت چ هه‌پرونن هه‌ڵاڵه‌م



+ نوشته شده در چهارشنبه چهارم اردیبهشت 1392ساعت 1:38 توسط نیان فاتمی |



 

 

کە من خوێن بم، کوا دەرفەت؟!
‌یا من یا زێرو!

‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:‌(دانو مێروو برای یەکن)
‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:(خوێن و زێرو برای یەکن)
... ‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
... ‌(ماسی و چەنگاڵ،مشک و جەواڵ برای یەکن
‌دەست و چزۆو
‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
‌پەت و گەردن ،گوێزان و موو برای یەکن )
‌وەرن خەڵکە!
‌لە نێچیرو زام بپرسن، بڵێن تو خوا
‌خەنجەر هەیە زام تیمارکا؟!
‌ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟!
‌دە خەڵکە لە کا بپرسن، قەت ئاگری ساردی دیوە؟!
‌لە هێللانەی مەل بپرسن،
‌بە نیازی ماچ، مار قەت دەمی تێژەنیوە؟!
‌دە لە داربەرڕوو بپرسن،
‌تەوری دیوە داربڕ نەبێ؟!
‌دە لە کەرێکیش بپرسن، گوورگی دیوە کەر دڕ نەبێ؟!
‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:(ماری شیرین ژاریش هەیە)
‌قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:(تەوری برای داریش هەیە)
‌من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەڕیوم.
‌من لافاوێکی لاسارم،لەو کەنارانە هەساوم،
‌کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم.
‌نانیشمەوه...

 

 



+ نوشته شده در شنبه بیست و چهارم فروردین 1392ساعت 12:25 توسط نیان فاتمی |



قەسیدەکان

مردوون

 

دڵ

بۆ نیشتمانی جەستە

 

شۆڕش ناکا

 

تەنانەت

 

رووت بوونەوە

 

لە شێعریشا قەدەغەیە

 

 



+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و چهارم اسفند 1391ساعت 18:4 توسط نیان فاتمی |


من ئه‌لێم

ژن

تکه‌ فرمێسکی ئه‌وینه‌

ڕژا له‌ چاوی حه‌ز و

نوقم بوو له برینا

من ئه‌ڵێم

ژن

کۆتر نیه!!! گۆره‌ویله‌ی لانه‌ چنه‌

 

بیره‌وه‌ری ژیانی

فیدای بای سه‌رشینه‌

 


۸مارسمان لێ پیرۆز بێت

 



+ نوشته شده در جمعه هجدهم اسفند 1391ساعت 21:42 توسط نیان فاتمی |



 

ده‌فه‌رمووی زۆلفه‌ که‌ت تاو ده‌ به شانه‌

                              

                         دوو لێوت تینی ئاور سوور جوانه

 

بفه‌رموو لێم نه‌بانی سا به‌قۆربان

                            

                                 ئه‌ گینا بۆچیه په‌ڵپوو به‌هانه؟؟؟

 



+ نوشته شده در سه شنبه هشتم اسفند 1391ساعت 21:53 توسط نیان فاتمی |



که‌ چه‌تر              


                داهات
ئیتر هیچ مرۆڤێک                           


          ته‌ڕ نابێ


 گه‌ر سه‌ د گۆڵه‌ بارانیش

 

 

                            .

                                   .

                                        .

                                               .  

                                                    داکات

 



+ نوشته شده در یکشنبه پانزدهم بهمن 1391ساعت 22:7 توسط نیان فاتمی |



من ته‌نیا

له‌یره دانیشم

دڵنیام ک تیه‌یده و،

جور جار ِ جاران

ده س ِ یه ک گریم و

دواره

له ناو ده یشت و کۊه سان

که فیمه ده وده وان ....

 

من دڵنیام

زنه ی

تامه یل ِ خوه شێ

نیشانمان ده ێد

ک زانێ

گیانمان

تامه یل ِ تیه ڵ

فره کیشاس فره

 

من دڵنیام

ئه گه ر بره سیمه بان ِ ئه و تاشه

یه کان دۊنیمه و ....

.................(ئه حمه د ئه ڵماسی)

پیش که ش به خاتوون نیانی به ریز

 

********

زۆر سپاسی برای به‌رێزم کاک ئه‌حمه‌دی ئه‌ڵماسی ده‌که‌م بۆ ئه‌م دیارده‌ به‌نرخه‌ی

 

 



+ نوشته شده در چهارشنبه یازدهم بهمن 1391ساعت 12:27 توسط نیان فاتمی |


تاسه‌ی دووری

له ژیان مۆڕ ئه‌بمه‌وه

ته‌رمی خۆم ده‌بینم

به سه‌رسامی له باوشی شێعری ڕه‌شا

                   یارییه‌کانی مناڵی کۆڕه‌که‌م

له بیری یوسفا ئه‌ نێژێ                  
                                     دیانم به سه‌ر لێومه‌وه ڕه‌ق هه‌ڵ دێ

که ده‌بینم
                                    من ژن بم و مرۆڤ نه‌بم!!

                                                  نه‌بم!!!!!

                                                                      نه‌بم!!!!!                    

ئه‌بێ وه‌ک خه‌تی ئیستیوا
                                    

شێعرم که‌مه ،که‌مه‌ره‌یەک                                        
                                  

                           تا به‌سته‌ڵه‌کی دووریمان بتوێنمه‌وه

له گه‌ڵ هه‌ر ئاهم گه‌وره‌به
بۆ ته‌نیا ساتێک ڕاپه‌ڕین                                                       

    بۆ ته‌وێلی مێژوو
                                             

                             به جه‌وهه‌ری به‌حری خوێنین
له گه‌ل هه‌ر شێعرم گه‌وره‌ به                                   

با ئه‌سرینه‌کان هێور بن
                                                با قه‌ ڵافه‌ تی خه‌ مه‌کان

که‌چ نه‌کا پشتی دایکێکی بێوه‌ژن

 



+ نوشته شده در پنجشنبه پنجم بهمن 1391ساعت 22:47 توسط نیان فاتمی |


وه‌رزی ڕه‌شه‌ کوژی گه‌زیزەکانه

نامه‌وێ بگریم

با قاقای پێکەنینت له‌

له ده‌ریای بێ سنووری ڕقدا لاواز بێ

له په‌راوێزی هه‌موو په‌راوێزه‌کاندا

فه‌رامۆش کراوین

سێ گه‌زیزه!!

سێ هه‌نار!!

سێ...

ئه‌مه‌ چیرۆکی هه‌موو دڵداره‌کانی کوردوستانه

نه‌ک هه‌زار به‌هه‌زاری

ئیماره‌تی بابان

له‌ک پۆشین و ئیمانداری

تڕاژدیەکی سووتاوه

ژن!!!

فه‌لسه‌فه‌ی وێرانی نادڕکێنێ

شێعر ناسکه

که بوو به تۆز

به غۆبار

به ته‌م

کۆناکرێته‌وه‌

درۆیەکی جوان بکه

با بت نووسم

با ئه‌م ته‌لیسمه سامناکه

خۆی ڕووت نه‌کاته‌وه

با هه‌ڕه‌شه‌ی بێ نیشتمانی

فێرمان نه‌کا

ئاواته‌کانمان بمرێنین

 

 



+ نوشته شده در شنبه سی ام دی 1391ساعت 16:7 توسط نیان فاتمی |


 ئەی که خولیامت به خۆ ڕەنگاندووه

                             عەتری عەشقت تاسەمی تاساندووه

من به ڕووی چاوت ئەپه رمم وا کەوا

                        سووری ئەم عەشقەم له دڵ گەوزاندووه

تاکه باران ڕۆحی خاک بشواته وه

                            ڕۆحی من هەردەم به بێ تۆ  ماندووه

مه سته شێعرم چونکه باسی تۆ دەکا

                          شێعری   ئاڵم    خۆی  له  تۆ  ئاڵاندووه

قەت مەتۆره لەم دڵه ی سەودا سەرم

                            قەت  مەگۆڕه  خۆم  به   تۆ   ڕازاندووه

ئەشک و ئاهم سەوز ئەکا شێعران له دووت

                           چون که چاوم ئەو  دڵەی    خوساندووه

 

 



+ نوشته شده در سه شنبه بیست و ششم دی 1391ساعت 21:19 توسط نیان فاتمی |



سه‌ر له سه‌ری

کانی ئه‌سوێم

بشواته‌وه

خولیایی بێ تۆی دڵم

سه‌ر له سه‌ری

چیا ئه‌سوێم

ده‌نگ داته‌وه

هه‌نیسکی بێ که‌سیم گوڵم

دڵ له دڵی

دڕوو ئه‌سوێم

له‌ت و په‌ت بێ جه‌رگی سوورم

با ژه‌هراوی خه‌فه‌ت

بڕوات سه‌بر سه‌بر له ده‌روونم

دڵ له دڵی

هه‌تاو ئه‌سوێم

حه‌شارم داو که‌م بسووتێم

په‌نجه له په‌نجه‌ی

گوڵ ئه‌سوێم

بۆنی به‌هار بگرێ خه‌وم

رام نه‌چه‌نێ

هه‌وره‌ شێته

کێو به کێو له گه‌ڵت بدوێم

ڕۆح له ڕۆحی

ژیان ئه‌سوێم

یا هه‌پروون هه‌پروون ئه‌بم

یا به بێ تۆ وه‌ک شێت ئه‌ لوێم

 

 



+ نوشته شده در جمعه بیست و دوم دی 1391ساعت 12:11 توسط نیان فاتمی |




 

شاعر مشهور کردملا خدر ( ملا خضر ) متخلص به نالی فرزند احمدشاه ویس آلی بیکی (علی بیگی) میکاییلی به سال 1215 ه.ق در دهکده خاک و خول از دهات شهروز متولد شد و پس از رسیدن به حد رشد به قره داغ رفت و تحصیلات خود را در آنجا آغاز کرد ومدتی از محضر ملا محمد بن الخیاط استفاده کرد. پس از آن به سلیمانیه رفت نزد یکی از علمای آنجا به نام ملا عبدالله رش درس خواند. بعد از آن به سابلاخ(مهاباد فعلی)سفر کرد و ایامی در آنجا تلمذ نمود و از سابلاخ راهی سنندج شدو پس از یک سال به سلیمانیه برگشت و به اخذ اجازه نایل آمد. آنگاه در سلک مریدان مولانا خالد نقشبندی درآمد و مدتی مشغول سیروسلوک طریقه نقشبندیه گردید. در سنه 1250 مسافرتی به ممالک عربی و حجاز کرد پس از انجام مراسم حج در سنه 1255 ه.ق مستقیما به استانبول رفت و ملازمت احمدپاشابابان را اختیار کرد.

احمد پاشا -که خود اهل شعر وادب بوده است- مصاحبت نالی را غنیمت میشمارد و در بزرگداشت و احترام او بسیار می کوشد او را با دوستان و آشنایان فاضل و ادیب خود در استانبول آشنا می سازد.

نالی سرانجام به سال1273 ه.ق در استانبول وفات می کند و در قبرستان ابوایوب انصاری به خاک سپرده می شود.

نالی هنگام مراجعت از سفر حجاز مدتی در شام توقف می کند و همانجا نامه ای را به ضمیمه یک قصیده کردی مشتمل بر 33 بیت برای دوستان و نزدیکان خود در سلیمانیه می فرستد و از چگونگی اوضاع وطن خود جویا میشود که اگر رو به راه است به سلیمانیه برگردد و اگر نه برای همیشه با زادگاه خود وداع می گوید و آواره دیار غربت می شود. که از آن قصیده است:

قوربانی توزی ریگه تم ئه ی بادی خوه ش مورور

وه ی په یکی شاره زا به هه موو شاری شاره زوور

ئایا مه قامی روخسه ته له م به ینه بیمه وه؟

یامه سله حه ت ته وه ققوفه تا یه ومی نه فخی سوور؟

حالی بکه به خوفیه که ئه ی یاری سه نگ دل

(نالی) له شه وقی تویه ده نیری سلامی دوور

در آن ایام عبدالرحمن بیگ سالم، در سلیمانیه بوده است. نامه و اشعار نالی را می بیند ودر جواب او قصیده مفصلی می سراید و شمه ای از مظالم مامورین عثمانی را در مناطق کرد نشین برای نالی شرح می دهد او را از مراجعت به وطن منصرف می سازد که اینک ابیاتی از آن قصیده:

جانم فه دای سروه که ت ئه ی باده که ی سه حه ر

وه ی په یکی موسته عیدی هه مووراهی پور خه ته ر

ئه ی میروه حه ی جه مالی مه ئاسای دلبه ران

وه ی شانه زه ن به کاکولی تورکانی سیم به ر

نالی از شعرای بزرگ کرد است که به زبان عربی و فارسی و ترکی نیز آشنایی داشته به این زبانها شعر گفته است. اشعار کردی نالی به شیوه سورانی و در نهایت بلاغت و شیوایی و روانی و دارای محسنات لفظی و معنوی است.

نالی در ایام تحصیل در قره داغ دل در گرو عشق دختری به نام حبیبه می بازد و مدتی در آتش شوق دیدار یار می سوزد؛ بدون اینکه فرصتی دست دهد تا او را از دلدادگی و شوریدگی خود آگاه سازد؛ غافل از آنکه محبوب نیز به او دلباخته و عشق، کار هردو را ساخته است. همین مساله عشق و دلدادگی موجب می شود که ذوق فطری نالی شکوفا شود و احساسات درونی خود رادر قالب شعر بریزد.

سرانجام شدت شوریدگی او را وادار می کندکه شخصا به خواستگاری معشوق برود. از قضا تصمیم و تدبیر او با اراده و تقد یر ازلی موافقت می کند و آن دو دلداده با هم ازدواج می کنند و به وصل همدیگر نایل می شوند.

گروهی معتقدند که بعد از مدتی حبیبه در می گذرد و نالی تا روزی که حیات داشته – بدون اینکه همسر دیگری برگزیند- در دیار غربت، داغدار مرگ و هجران آن همسر و یار وفادار خود بوده است.

برخی معتقدند که آن دو دلداده بیشتر از این با هم زندگی کرده اند؛ با این حال نالی همچنان به همسر خود عشق می ورزیده و به او وفادار بوده است. بارها دوستانش به وی گفته اند: عجبا پیر شدید، اما گویی هنوز از همدیگر سیر نشده اید؟ نالی در جواب گفته است: حبیبه انگیزه شعر و شاعری من بوده و عشق او ذوق مرا تحریک کرده است، از او دارم و نمی توانم فراموش کنم و آن را نادیده بگیرم

 

شاهێنی دو چاوت که نیگا و مه‌یلی به دانگه
کێشانی به قولابی دلاوێزی بژانگه
سۆفی و سه‌ر و مێزه‌ر ، من و زوڵف و سه‌ر و ده‌سماڵ
من کوشته‌یی لاجانگم و ،ئه‌و کوشته‌یی جانگه
فه‌رموته که بانگم که،شه‌وی،دێمه که‌نارت
قوربان!وه‌ره شه‌و ڕۆیی،ئه‌وا وه‌عده‌یی بانگه
بنوێنه برۆ،یه‌عنی هیلالی سه‌ری ماهت
چون وه‌عده‌یی ماچی سه‌ری کوڵمت سه‌ری مانگه
نالی مه‌که‌،تۆڕابو،له‌به‌ر جه‌بهه‌یی گرژت

نایێته ئه‌لات،عیجزی له‌به‌ر دوکه‌ڵی قانگه

 



+ نوشته شده در سه شنبه نوزدهم دی 1391ساعت 11:2 توسط نیان فاتمی |



**ئه‌وین داری من**


بۆ هه‌موو کات بێ شه‌رمانه لێم ڕووتی؟؟؟


چڵ و پۆپی هێز داده‌پاچی


بۆشی وه‌ک ئه‌شکه‌وتی
تاوانه!!؟؟


دڵۆپێک خوێن بێت و

خۆت له دڵما کۆکه‌یته‌وه؟؟!


تۆ له ساڵی هیتلێرەوه‌ هاتووی


چاوت کووره‌ی مرۆڤ سووتانه‌و 


دڵت پنجه گیای سه‌ر گا به‌رده‌کان

تۆ وه‌ک ژیان وای


نه هێشتووتە هیچت لێ حالی بم و

نه بۆشم ده‌به‌زێی

یاسای سوور دادەڕێژی

به‌رینی ده‌ریاکان له ئامێز ده‌گری


قه‌سیدەیەکی تاڵی

خاکم لێدا به‌ش ئه‌کا

ئاسمانێکی هه‌ور هه‌ڵاتووی 

هه‌موو کاتێ داڕماوی به‌سه‌رما

تۆ!!له من 

له ئه‌وینی من 

بێبه‌ریت

دڵم بۆکه‌سێ ته‌رخانه

په‌نجه‌کانی گرامێری ژیانه

پاکه وه‌ک گوڵی شیلانه

ئه‌وین نیه ئاگر دانه



+ نوشته شده در یکشنبه دهم دی 1391ساعت 10:47 توسط نیان فاتمی |


 

تا ئازادی...

له شاباڵی قەقنووسێک

ڕه‌نگی چاوی کۆتره شینه‌یەک ده گمێنێ

سه‌لاره،سه لا ره
به‌رەو

 ئاسمان ده‌چێ

زه‌وی مانگی

 خۆیەتی له‌وانه ی بتره‌کێ

من مرۆڤی سه‌ره‌تاییم

گوێچکه‌کانم فیچه

لووتم فشه

به‌ نینۆکم له سه‌ر دیواره‌کان

ناوی دڵداره‌که‌م ده‌نووسم

ته‌نیاترین

گوڵی جاڕه گه‌نمه‌که

به له‌شی په‌پووله دا هه‌ڵ ده‌واسم

به‌ڵکوو ئاوس بێت و هه‌زار گوڵی لێ بڕوێ

من مرۆڤی سه‌ره‌تاییم

زبانم قاش نه‌کراوه

گه‌ردو تۆزی هیچ غوربه‌تێ

له ئه‌گریجه‌کانم نه‌هاڵاوه

ئاو له هه‌وره تریشقه ده‌خۆمه‌وه‌و

سه‌وز ترین

 تیشکی خۆر به‌چارداخه‌که‌ما هه‌ڵ ده‌واسم

له ته‌نیشتی هیچ هه‌ناسەیەک

بیر له خوا نا که‌مه‌وه

پێخاوس پێخاوس

بێ هه‌راس له دڕک و داڵی بێ وچان

تا ئازادی

تائازادی...

شه‌قامه‌کان دا ئه پاچم

 

 

 

 



+ نوشته شده در سه شنبه پنجم دی 1391ساعت 15:6 توسط نیان فاتمی |




درباره وبلاگ


زامه‌ کانم
به‌ باڵای نیشتمانم گرت
یه‌ ک دوو قۆلانج به‌ رین تربوون
چاوه‌ کانم
دا به‌ ئاسمان
سیڵاوی خه‌ م بوو به‌ سێو و
به لک وپۆپی زه‌وی دانووسا
تۆبڵیی من
دایه‌ حه‌وا نه‌ بم ڵه‌ به‌ هه‌ شتی
خوا ده‌ر کرابم؟


منوی اصلی

صفحه نخست
پروفایل مدیر وبلاگ
پست الکترونیک
آرشیو وبلاگ
عناوین مطالب وبلاگ
رای به وبلاگ

جدیدترین مطالب



ئاوات
من و شانس
وڵات
شیعری ره حیم لوقمانی
هه ناسه



ژن

آرشیو


آذر 1392
آبان 1392
شهریور 1392
مرداد 1392
تیر 1392
خرداد 1392
اردیبهشت 1392
فروردین 1392
اسفند 1391
بهمن 1391
دی 1391
آذر 1391
آبان 1391
مهر 1391

موضوعات


شیعره کانی خوم

لینکهای روزانه
هه ستی دل
زکریا
خه بات عوسمانی
ئه نجومه نی ئه ده بی مهاباد
غه زه ل
هه تاوی قه ندیل
ئارمان که ریمی
گوڤاری ژن
راز
کاوه په شابادی
خوشه ویستی
سوران حسینی
سرودن احمد الماسی
خالید /شعر
ئازاد سیدابراهمی
انجمن همیاران هاوژین سلامت سقز
کریم حکمتی
عدنان یار احمدی
ئیبراهیم ئیسمائیل پوور
پاییزی دراوسی/هادی
سکوت سرد/سردشت
گوفاری کورته شیعری کوردی
نوسراوه/هیوا محه ممد
بو تو/دانیال
داستان وچیروک ومطالب ادبی/محمد سلیمی
محمد صدیق کریم پور
ژوان
ویبلاگی تایبه تی ئه مین گه ردیگلانی
علی حسینی
ژاله
فونت کوردی
مه لبه ندی ویژه وانی مه حوی
خویشک ئیلامی
ویبلاگستانی ادبی سقز
احمد یاسینی
پالنگان(پالنان)
کردستان سرزمین نیکی ها/سامان
داراپيروزي\نيشتمان
شیعریسپێده‌
کتيبخانه ي کوردی ئه وين
ئه کرم حه سه ن زاده(سه رياس)
نه رمین ده باغی
یونس حسه ینی
روژانو
فاتمه فه رهادی
محەممەد مستەفازاده
ک.د.ئازاد
هه ناسه
سوبحي سه ليمي
ژيناحسه يني
وبلاگهای برتر

پیوندها

به رهه مه کانی هه ستیار
م.الف.یادگار
رامیار حسینی
مسعود حق طلب
دیمانه ی شیعر/سه قز
انور پورشامحمد/هیلانه
پیرانشار
فردین رشیدی
هێمۆ
پیمان نیلوفری
که یوان عه بدی خودا
ناسر یه زدانی
که ژال حه سه ن زاده/ پاییز
ماڵپەڕی هەستیار
ده نگی دژواز
ئاوات
فرید عباسی
کامیل شه‌ریف پوور
گالری عکس
قالب وبلاگ


طراح قالب بلاگفا